محەممەد باقر قاڵیباف لە وتارێکدا پێش دانیشتنی کراوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی وتی هێرش بۆ سەر ئێران هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە.
قالیباف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی بۆ جارێکی دیکە ڕێگای زیادەڕەوی هەڵبژارد و هەڕەشەی لە نەتەوەی مەزنی ئێران کرد بە مەبەستی پێشگرتن لە مەرگی سیاسی خۆی.
وتیشی ئەو کابرا بەدبەختە کە ڕۆژانە لە ترسی دەستگیرکردن ڕێڕەوی فڕینەکەی دەگۆڕێت و ڕق لێبووترین و دزێوترین تاوانبارە لە مێژووی هاوچەرخدا، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێما جەلادەکەی دوای دەیان ساڵ لە فریودانی میدیایی بۆ جیهان ئاشکرا کردووە، بەتایبەتی بۆ گەنجانی ئەمریکی و ئەوروپی، جگە لە بۆردومانکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان هیچ شەرەفێکی نییە، هەروەها هیچ کام لەو ئامانجانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو، نەگەیشتووە، و ڕژێمی ساختەی زایۆنی بردۆتە نائەمنترین بارودۆخی خۆی.
قاڵیباف ڕایگەیاند: بۆیە بۆ ئەوەی دوژمن لێکدانەوەی هەڵەی نەبێت، ئەوە بە ڕوونی ئەوە دەخەینەڕوو کە گەلی ئێران بە یاری کۆنی پۆلیسی باش و پۆلیسی خراپ فریو نادرێت و وەک پێشتریش ڕامانگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتی خۆشەویستمان کە ئێرانە بە واتای ئاگردانی بەرمیلێک بارووتە کە تەواوی ناوچەکە دەتەقێنێتەوا و هەموو بنکە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە بەر ڕاپاڵی وەڵامدانەوەی ئێران، و ئەم وڵاتانە باجی سەربزێوی ڕژێمی زایۆنی دەدەنەوە.
Your Comment